گوتت:
وه‌ره له ژێر بارانی ئهورێشمین
په‌نجه له په‌نجه‌ی یه‌ک ئاڵێنین
نیگای حه‌زمان گرێ بده‌ین
دڵمان ته‌ڕی ته‌ڕ ، بی خوسێنین
له‌بیرم دێ گوتت:
تۆم وه‌ک باران
نا، بارانم به ئه‌ندازه‌ی تۆ خۆش ئه‌وێ
به‌ڵام باران
که نمه‌نمه تهڕمانی کرد
تۆ،
چه‌تره‌که‌ت چ زوو هه‌ڵ دا
له‌شی من
ئاگری گرت و که‌وته له‌رزه
گوتت:
هه‌تاوم زۆر خۆش ئه‌وێ
له باران بێزارم خۆ من!
به‌ڵام له تیشکی ئه‌و زوو هه‌ڵاتی
بۆ ژێرداوێنی
سێوهرێکی ڕه‌ش پۆشی وشک هه‌ڵاتوو
له‌شی من سوور سوور
ئاره‌قی ساردی ده‌ر دا
گوتت:
من له هه‌تاو و گه‌رمای ئه‌و
چه‌ند بێزارم
با ئه‌گه‌ر تۆفانیش بێ
به قه‌د تۆم، هه‌ر خۆش ئه‌وێ!
به‌ڵام با که ئاڵای خۆی هه‌ڵ دا
په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌ت زوو پێوه‌دا
ئێسته ده‌زانی بۆ چی بوو
من له وشه‌ی خۆشه‌ویستی
زۆر ده‌ترسام!؟
نظرات شما عزیزان: